شاعیر: سالم کتێب: دیوانی سالم سەرناو: تەڵەب کەم گەر بەغەیرەز تۆ لە ئەڵڵاه تەڵەب کەم گەر بەغەیری تۆ لە ئەڵڵاه بە عەفوا چێ موناجاتی سەحەرگاه لەبەر ئەشکم لە خاکا جیسمی فەرتووت لە قوڕدا ڕووبەڕووی دیوارە وەک کاه وەها پڕ بوو بە ئیما دڵ لە پەیکان بە دەمما دێتە دەر ئاهەن لە جێی ئاه دڵم دوزدانە بۆ سیبی زەنەخ چوو لە خۆفا پای ئەلەغزی کەوتە ناو چاه بنێرە شەهری دڵ فەوجێ لە موژگان ویلایەت نەزمی کوا بێ لەشکری شاه؟ گەهی ئیما لە هەر سوو تورکی چاوت بە مەستی خەنجەری کێشا لە ڕووی ماه قەدت نەخل و ڕوتەب لێوی عەقیقت هەوەس پڕ زۆر و سالم دەستی کۆتاه ++++++++++++++++++++++