شاعیر: سالم کتێب: دیوانی سالم سەرناو: کەوکەبی سەعدم لە بورجا دەفعەیێ باڵا نەبوو کەوکەبی سەعدم لە بورجا دەفعەیێ باڵا نەبوو ذوذنب بۆ بەختی واروون قەت دەمێ ئاوا نەبوو ئەهلی دڵ بێنە تەماشای دڵبەر و ئەحواڵی من دەفتەری فەرهاد و شیرین جوملەگی ئەفسانە بوو وامقیش وەک من لەرێی عیشقا جەفا و جەوری نەدی گەر بە میسلی ڕوویی دڵبەر عاریزی عەزرا نەبوو جانی شیرینم لە جۆشی غەم بە خوێن پالوودەیە حەسرەتا بۆ بەختی من لەم حاڵەشا حەڵوا نەبوو مەنزڵی ئەسحابی کەهفە خانەیی مەعشووقی من هەر کە دیم دەرگانە بوو لەوسەر کە دیم دەرگا نەبوو جان و دڵ ئەمساڵ بە نرخی بۆسەیی دوو ساڵی تر قەت بە مەشرووتی سەلەم لەم بەیعەشا سەودا نەبوو فەرعی ناقابیل دەبینێ مادەری پیری فەلەک حاڵەتم وەختی شەبابیش شێوەیی پیرانە بوو وا ڕەقیب شۆخی دەکا ئەی ئاسمان تۆ موخبیری بەختی بەد تا وا نەبوو دڵبەر لەگەڵ من وا نەبوو تووشی دەردێ هاتووم سالم لە عەهدی چاوی یار شێخی سەنعان بەم سیاقە شیفتەی تەرسا نەبوو ++++++++++++++++++++++