شاعیر: سالم کتێب: دیوانی سالم سەرناو: وا دڵ لە خەیاڵاتی نیهان پڕ غەمە ئەمشەو وا دڵ لە خەیاڵاتی نیهان پڕ غەمە ئەمشەو ڕووی گونبەدی دەوران لە هەناسەم تەمە ئەمشەو گەر خاکی تەئەسسوف بەسەرا کەم لە فیراقت بۆ حەسرەتی من توڕڕەیی عالەم کەمە ئەمشەو غەرقم لە غەمی یادی برۆت بەسکی لە هیجران وەک ماڵی کەمان قەددی زەعیفم خەمە ئەمشەو وەک جەیشی مەلەخ لەشکری غەم موڵکی دڵی گرت بۆ کشتی ئەمەل داسی تەڵەب بێ دەمە ئەمشەو ها سینە و ئەشک و دڵ و غەم بێنە حیمایەت بوریان و کەباب و نمەک و سفرەمە ئەمشەو وەک خاتەمی تۆ نەقشە لەجێی ناخونی حەسرەت ئەم زەخمە لە شەوقت کە لەڕووی سینەمە ئەمشەو مەعلوومە کە گریەم لە هەوای کەعبەیی ڕووتە بەم ئەشکە لە دیدەم کە دەڵێی زەمزەمە ئەمشەو سامانی دڵی غەمزەدە جانا لە فیراقت وەک سیلسیلەیی زوڵفی خەمت دەرهەمە ئەمشەو سالم لە هەوای مەجلسی ئەو جێگەیە قەددم وەک بەربوت و نەی تا بە سەحەر ناڵەمە ئەمشەو ++++++++++++++++++++++