شاعیر: سالم کتێب: دیوانی سالم سەرناو: لەبەر تەعمیری ئەم وێرانە جەننەت موڵکی ئادەم بوو لەبەر تەعمیری ئەم وێرانە جەننەت موڵکی ئادەم بوو حەقیقەت پادشاهیی کرد وەلاکین موددەتی کەم بوو خوەشا ئەییامی گریانم لە خاکی کەعبەیی مەقسەد هەموو قەترەی سروشکم بۆ شەرەف وەک ئاوی زەمزەم بوو خەمیری خاکی من ئەووەڵ بە بارانی فەرەح نەکرا جەوانی و تیفلی و پیریم سەراسەر جوملەگی غەم بوو بە دۆشا تا پەرێشانی بینا نا زوڵفی موشکینت نە هەر بۆ بەختی من تەنها، سیەهڕۆژیی عالەم بوو لەسەر سەبزەی چەمەن یاری سەهی قەددم کە جیلوەی کرد لە سوجدەی خاڵی لای لێوی بەنەفشە گەردەنی خەم بوو بە قوربی خەڵوەتی دڵبەر نەنازی ئەی سەبا زینهار! لەجێی تۆ پیش ازین سالم دەمێ هەمڕاز و مەحرەم بوو ++++++++++++++++++++++