شاعیر: سالم کتێب: دیوانی سالم سەرناو: لە مەهتابا کە دڵ دیی ئەگریجەی وەک عەقرەبت ئەمشەو لە مەهتابا کە دڵ دیی ئەگریجەی وەک عەقرەبت ئەمشەو گورێزی دا لە عەقرەب کەوتە چاهی غەبغەبت ئەمشەو لە وەسڵام و لە بەدگۆ خۆفناکم ئەی فەلەک! ئامان بە کامی من بدە تەغییری نەحسی کەوکەبت ئەمشەو بڵێ ئەی دڵ ئەگەر هەمداستانی زوڵفی دڵبەر بی لەناو جەمعی پەرێشانا جەمیعی مەتڵەبت ئەمشەو لە سوجدەی خاکی کۆی جانانە ئەی دڵ! غەفڵەتت تا کەی؟ دەترسم وەرگەڕابێ مولحیدئاسا مەزهەبت ئەمشەو وەکوو ئەشکم پەیاپەی خوێنی ئاڵم ئەی عوقابی غەم بەسەر جەرگا لە دڵ دەڕژێ لە جێگەی میخلەبت ئەمشەو سەحەر گەر بۆ شکارم دێیە سەحرا با مورەخخەس بم حەنایی کەم بە ئەشکی دیدە سممی مەرکەبت ئەمشەو بەپەنهانی لەکۆی یارا سەگاسا مەسکەنت دەست کەوت تەشەککور کە گەلێ باڵایە سالم مەنسەبت ئەمشەو ++++++++++++++++++++++