شاعیر: سالم کتێب: دیوانی سالم سەرناو: دڵی شێرئەفگەنی من سەیدی چ جادوویێ بوو دڵی شێرئەفگەنی من سەیدی چ جادوویێ بوو غوللی ئەم شێرە لە گێسوویی ئەوا موویێ بوو شەوی حەیرانییی مووسایی خیرەد بۆ دەمی قورب سوختەتوور دڵەفروختەیی ڕوویێ بوو یادی ئەحواڵی گرفتاریی ئەو عەهدە بەخێر کە کەمەندی ملی من حەلقەیی گێسوویێ بوو نوێژی بێ غایلە هەرگیز نەکرا بۆ سالم ڕووی دڵی شام و سەحەر مایلی ئەبروویێ بوو ++++++++++++++++++++++