شاعیر: سالم کتێب: دیوانی سالم سەرناو: دا بێنە بە پەهلوویی ڕوخا حەلقەیی گێسوو دا بێنە بە پەهلوویی ڕوخا حەلقەیی گێسوو مەتبووعە بە ئەترافی گوڵا سونبولی خۆشبوو ئەندازەیی حەوشی حەرەم و جیلوەگەریی یار دێنێتە نەزەر دەشتی خەتا و ڕەمی ئاهوو خۆ زوڵف و ڕوخی زیددی یەکن سیحرە کە سازان خستوویەتە ژێر ماری سیەه دۆشەکی پشکوو بۆ زوڵمی لە ئەندازە بەدەر وەک یەکی خولقاند خەللاقی ئەزەل مەشرەبی تۆ و تەبعی هۆلاکوو دەستم بە فەریبت کە شکا حەسرەتی ناخۆم ئەڵبەتتە شکاندووتە دەبێ بیخەیە ئەستوو حاسڵ لە یەکێکایە پەشیمانییە دوو مەیل جێی نابێ لە کولبەی دڵما خەڵوەتی دووڕوو مینا دڵیی و بازییی وەسڵت لە میانا ئەو شیشەیە دەشکێنێ یەقین سالمی بەدخوو ++++++++++++++++++++++