شاعیر: سالم کتێب: دیوانی سالم سەرناو: تابی کوا ئایینە ڕووی تۆی بێتە ناو تابی کوا ئایینە ڕووی تۆی بێتە ناو گەر لە سەنگ بێ یەک نیگەه دەیکا بە ئاو بیمی زوڵفت مورغی دڵ دێنێتە لەرز گەر بە سینەمدا بکێشم نەقشی داو گاهێ ڕووتی موشتەری ڕووتم بە جان خۆشە بۆ ڕووتیی گەدا ڕۆژی هەتاو قەت بە کەس ناچێتە سەر دیواری عیشق ئەم بینایە تا حەشر نابێ تەواو کەس نەکا وەسفی خەدەنگی پووری زاڵ بەحسی خوونڕێزیی موژەت گەر بێتە ناو کێ دەڵێ: ئاهوویی سەیدئەفگەن نییە؟ وا شکاری دڵ دەکا دڵبەر بە چاو حاسڵی عیشقم کراسی میحنەتە موردە نابا ماڵی دونیا غەیری جاو بۆ دڵی سالم موژەت وەختی نەزەر دەم بە دەم دێ وەک خەدەنگی تازەساو! ++++++++++++++++++++++