شاعیر: سالم کتێب: دیوانی سالم سەرناو: بە غەمزەی چاوی مەخموورت بەتاڵ بوو بە غەمزەی چاوی مەخموورت بەتاڵ بوو لە مەشریق تا بە مەغریب سیحر و جادوو غەریب و گۆشەگیر و فەردە وەک من لە تورکستانی ڕووتا خاڵی هیندوو بە حەلقەی موویی زوڵفت تا میانە میانت چۆن تەفاوەت کەم لەگەڵ موو؟ لە بەزمت تا بە ناکامی جودا بم جودا نابێ سەرم یەکدەم لە زانوو سەوادێکە لە نوسخەی چینی زوڵفت سیاهی زوڵمەتی پەڕڕی پەرەستوو بە قەسدی گەردنی دڵ تورکی چاوت بە ڕووما تێخی ڕاکێشا لە ئەبروو سەفا و زەوقی نییە سالم لەلای من بەبێ ڕوخساری دڵبەر باغی مینوو ++++++++++++++++++++++