شاعیر: سالم کتێب: دیوانی سالم سەرناو: ئەی حاریس ئەگەر دەوڵەت و جاه و حەشەمت بوو سەبارەت: پێنج خشتەکی لەسەر غەزەلێکی نالی ئەی حاریس ئەگەر دەوڵەت و جاه و حەشەمت بوو دوڕڕ و گوهەر و لوئلوء و لەعل و درەمت بوو مەهڕوویی سیەهموویی سەمەنبوو خەدەمت بوو «هەر چەند کە عومری خزر و عەیشی جەمت بوو چونکە ئەمەلت زۆرە چ عومرێکی کەمت بوو» گاهێ بە دوعا ڕوو دەکەیە قیبلەیی حاجات گاهێ لە ڕەعییەت دەبییە مەرگی موفاجات ناکەی بە ئەبەد قەت لە دڵا فیکری موکافات «ئەی جامیعی دونیا و قیامەت بە خەیاڵات ئەو ڕۆژە کە ڕۆیی نە ئەوت بوو نە ئەمت بوو» ئەی مونکیری ئەفسوردەیی زاڵمدڵی بەدزات ئەی زاهیدی باتین بەد و زاهیر لە عیبادات بێ تەربییەتی موڕشید و بێ تەییی مەقامات «دوێنێ چ بوو دەتدا بە زوبان لافی کەرامات ئەمڕۆ نە دەمت بوو، نە دەمت بوو، نەدەمت بوو» ئەووەل فەرەحی دا فەلەک ئاخر غەمی هێنا گوم بوو لە دەهەن خەندە و دڵ ماتەمی هێنا باقڵ دەمی مەرگە کە هەناسەت کەمی هێنا «عومرت نەفەسێکی کە هەموو عالەمی دێنا بمرە لە غەمیدا کە هەموو سەرفی غەمت بوو» هەر چەندە کە عومری خزر و جامی جەمت بوو چونکە ئەمەلت زۆرە، چ عومرێکی کەمت بوو! ئەی جامیعی دونیا و قیامەت بە خەیاڵات ئەو ڕۆژە کە مردی، نە ئەوت بوو و نە ئەمت بوو! بێزارە لە تۆ ئێستە، هەماغۆشی عەدووتە دونیا، کە دوێنێ حەرەمی موحتەرمت بوو! دوێنێ چ بوو دەتدا بە زوبان لافی کەرامەت؟ ! ئەمڕۆ نەدەمت بوو، نە دەمت بوو، نە دەمت بوو! عومرت نەفەسێکی کە هەموو عالەمی دێنا بمرە لە غەمیدا کە هەموو سەرفی غەمت بوو وەک شەڵتە پەین گەه پڕ و گەه خاڵییە بەتنت سەوم و ئەمەلت باعیسی نەفس و شکەمت بوو نالی چییە وا میسلی جوعەل غەرقی شیاکەی خۆ تۆ بە حیسابی وەکوو پەروانە شەمت بوو؟ ! «نالی» ++++++++++++++++++++++