شاعیر: سالم کتێب: دیوانی سالم سەرناو: ڕووە یا گوڵ ئەمە یا بەرگی نەسرین سەبارەت: تێهەڵکێشی شیعری سەعدی ڕووە یا گوڵ ئەمە یا بەرگی نەسرین؟ لب است این یا شکر یا جان شیرین؟ هەموو شەو تا سەحەر بۆ دڵ خەیاڵت حکایت می کند بتخانهٔ چین چ نەققاشێ شەوی لێک دا لەگەڵ ڕۆژ تعالی خالق الانسان من طین لەلای تۆ غەیری خۆم گەر کەس ببینم جهانم تیره گردد بر جهانبین خەوە دەفعی سوداعی من وەلێ ئاه سر بی دوست کی باشد به بالین لە دڵتا نەنگە من نەخچیری تۆ بم نمی آید ملخ در چشم شاهین گەلێ ساحیب ستەم هەن نەک وەکوو تۆ جفا بر عاشقان آید نه چندین لە خاترما نییە غەیرەز وەفا و سیدق تو را در دل اگر مهر اگر کین بە قەسدی قەتڵی من تیغت مەکێشە مرا خود می کشد دست نگارین لە جورمی عیشقی تۆ گەر بمکوژن زار ز دنیا رفتنی باشد به تمکین بە مەرگی تۆ لە عیشقی گۆشوارەت ز چشمانم بیفتادست پروین لە دینی سالما میحرابە ئەبرۆت مباد آن روز کو برگردد از این دین ++++++++++++++++++++++