شاعیر: سالم کتێب: دیوانی سالم سەرناو: بە ڕوخ ڕەنگین و دڵ سەنگین میان لاغیر کەمەر زەڕڕین بە ڕوخ ڕەنگین و دڵ سەنگین، میان لاغیر، کەمەر زەڕڕین نیگەه شاهین و موو موشکین زەنەخ سیمین و لەب شیرین لەبت شەککەر خەتت عەنبەر موژەت خەنجەر قەدت عەرعەر لە عیشقت دڵ وەکوو بولبول لە ڕووتا گوڵ وەکوو گوڵچین سەهی قامەت قەوی شەوکەت قەمەر تەلعەت مەلەک خەسڵەت کەمان ئەبروو نیگەه ئاهوو فەڕەنگی خووی مووموشکین بە ڕوخ وەک شەم بە ئەبرۆ خەم، سیەه پەرچەم لە من بێ غەم گوارەی توو کە هات و چوو موقارین بوو مەه و پەروین بە چین زوڵفت ئیحاتەی دا وەکوو سونبول لەدەوری گوڵ بە موو هەرسوو لە ڕێگەی موو بەڕووی دڵما دەکەی پەرژین چهار فەسڵی لەهەر فەسڵا بە یەک دەم وا لەلای سالم بەهار ئەشک و خەزان ڕەنگ و زومستان ئاه و دڵ هاوین ++++++++++++++++++++++