شاعیر: سالم کتێب: دیوانی سالم سەرناو: مورادم حاڵی خۆمە گەر حەدیسی شۆری بولبول کەم مورادم حاڵی خۆمە گەر حەدیسی شۆری بولبول کەم ئیشارەی ڕوویی تۆیە گەر بەیانی نازکیی گوڵ کەم بە میقرازی ئەجەل کۆتا بێ میسلی پەرچەمت عومرم لەسەر تەعریفی مووی زوڵفت ئەگەر بێم وەسفی کاکوڵ کەم ئەبەد ئاشوفتەخاتر بم لە هیجرانا هەتا دەمرم ئەگەر بێ زوڵفی موشکینت لە باغا مەیلی سونبول کەم بنێرێ یاری شیرینم ئەگەر بۆ جانی شیرینم دەرەک بێ جێم لە دۆزەخدا ئەگەر ئانێ تەئەممول کەم مەلالی ئارەزوو سالم بەقەد دووری لە دڵمایە لە وەسڵا بۆ تەماشای ڕوویی دڵبەر گەر تەغافول کەم ++++++++++++++++++++++