شاعیر: سالم کتێب: دیوانی سالم سەرناو: لە دڵدا چونکە هەر خوێنم دەخوا غەم لە دڵدا چونکە هەر خوێنم دەخوا غەم بە تەدریج ئەشکی خوێنینم دەکا کەم سەمەک دێنێتە جونبوش ئەشکی شۆرم مەلەک دەگری لەبەر تەئسیری ناڵەم خەیاڵیشی وەکوو خۆی وەحشە، دڵبەر نەفەس دەگرم لە دڵما نەک بکا ڕەم بەنەفشە کەوتە ژێر سونبول لەسەر گوڵ کە تێکەڵ بوو، لە سوبحا زوڵف و پەرچەم نیهان نەکرا کەبابی دڵ لە ئەغیار چ زوو تەشخیسی دا بۆنی هەناسەم لە دڵمایە حەجی کەعبەی خەیاڵت سەقای چاوم دەگێڕێ ئاوی زەمزەم ڕوخت بۆ مووسیی دڵ ئاتەشی توور دەمت بۆ دەردی من عیسایی مەریەم دەزانم دێتە سەر چی کاری سالم فەریبی چاوەکەت دەیکا بە بەلعەم ++++++++++++++++++++++