شاعیر: سالم کتێب: دیوانی سالم سەرناو: سەهی قەددانی موشکین زوڵف و پەرچەم سەبارەت: تێهەڵکێشی غەزەلێکی سەعدی سەهی قەددانی موشکین زوڵف و پەرچەم همه کس دوست می دارند و من هم نەزەر زاهید قەرارێکی قەدیمە نه این بدعت من آوردم به عالم مەڵێن گەردوونە ڕەنگڕێژی موسیبەت گُنه اول ز حوا بود و آدم بە تەرکی دڵبەرم ناسیح مەڵێ هیچ من این دعوا نمی دارم مسلّم بە ئیما گەر تەڵەب کەی گیانی شیرین مسلّم دارمت واللهُ اعلم بەجوز عوننابی لێوت بۆ تەبی دڵ به گیتی در ندارم هیچ مرهم وەها مەحوم لە سەودای عیشقی تۆ دا نه از مدحش خبر باشد نه از ذم غورووبی ڕۆژی غەم زۆر چاکە گەرچی ز عُمرِ مانده روزی می شود کم وەفای دونیا لەگەڵ هەرکەس دەمێکە به روی دوستان خوش باش و خُرّم حەریفی تۆم منیش ساقی! نیگاهێ! بیاموز از فلک دور دمادم دەزانم لوتفی تۆ وەک میهری گەردوون که بنیادش نه بنیادیست محکم جیهان سالم وەکوو مارانی زەححاک که مغزت می خورد، چندین مخور غم ++++++++++++++++++++++