شاعیر: مەحوی کتێب: تاکە بەیت سەرناو: دڵم بێ تابە ئەحواڵم خرابە دڵم بێ تابە، ئەحواڵم خرابە هەتا تۆمی دڵ ئارام و دڵ ئارا ++++++++++++++++++++++ سەرناو: لەم ئەهلە دا کە ئیشی کەسی پێ ببێ ڕەوا لەم ئەهلە دا کە ئیشی کەسی پێ ببێ ڕەوا: یا پێیە، یا نە دەستە، وە یاخۆ بە دەست و پا ++++++++++++++++++++++ سەرناو: لەم سەرایە حاجەتی پێ بێ ڕەوا لەم سەرایە حاجەتی پێ بێ ڕەوا یا بە پێ، یا دەستە، یاخۆ دەست و پا ++++++++++++++++++++++ سەرناو: کە وا ئەو شۆخە تیرێکی بە عەمدەن گرتە من مەحوی کە وا ئەو شۆخە تیرێکی بە عەمدەن گرتە من مەحوی نمی‌دانم چ سان ئارم به جا شکرانهٔ خود را ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بکە سەیری فوتووحات ئەر گەرەکتە تۆ فتووحی ڕۆح بکە سەیری فوتووحات ئەر گەرەکتە تۆ فتووحی ڕۆح کتێبی دڵ موتاڵا کردنە، بڕوانە مەکتووبات ++++++++++++++++++++++ سەرناو: تاجی سەری شاهانە خاکی دەری سەی ئەحمەد تاجی سەری شاهانە خاکی دەری سەی ئەحمەد سەر ڕشتەیی ئیمانە ڕشتەی سەری سەی ئەحمەد ++++++++++++++++++++++ سەرناو: وەقتی هەموو کە کردووە هەر بۆ وزوو زایع وەقتی هەموو کە کردووە هەر بۆ وزوو زایع زاهید بە بایێ ئەو هەموو سەعیەیشی چوو زایع ++++++++++++++++++++++ سەرناو: چاو و گوێ بخوازە بۆ ئیشی موهیم چاو و گوێ بخوازە بۆ ئیشی موهیم حبّک الأشیاء یعمى و یصمّ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: هەر چەندە تۆ ئەمینی بەڵێ ما دڵی ئەمن هەر چەندە تۆ ئەمینی بەڵام ئەو دڵەی ئەمن نابێ لە سیحری نێرگسی فەتتانی تۆ ئەمین ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ناوی زەنەخدانت لە ناو باغی بەهەشتا بێتە نێو ناوی زەنەخدانت لە ناو باغی بەهەشتا بێتە نێو سەر وەردەگێڕێ باخەوان هەر جێ بە جێ بۆ تف لە سێو ++++++++++++++++++++++ سەرناو: مونەووەر نەبووە لەو والشّمسی پاری تەلعەتت خۆ دڵ مونەووەر نەبوە لەو والشّمسی پاری تەلعەتت خۆ دڵ موعەتتەر بێ دە لەم واللّیلەکەی ئەمساڵی خەتت و خاڵ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: وەکوو سەروت دەوێ لەم باغەدا بێ هەر سەربەرزی وەکوو سەروت دەوێ لەم باغەدا بێ هەر بە سەربەرزی وەکوو دانەی لە بن خاکا دو روزی خاک بر سر زی ++++++++++++++++++++++ سەرناو: نیگاری دیدەبازی من ئەگەر ڕاوی هەوەس بێنێ نیگاری دیدەبازی من ئەگەر ڕاوی هەوەس بێنێ بە عاشق دیدە دەنوێنێ، لە نێچیری دڵ ئەڕفێنێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: تۆ بە کەرەم تیرەکەی گرتتە مەحوی شوکر تۆ بە کەرەم تیرەکەی گرتتە مەحوی شوکر ئەو ئەکەرەم کەوتووە، ئەم لە کەرەم کەوتووە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: درۆیە مەنعی جەمعی ضد نەزەر کەن درۆیە مەنعی جەمعی ضد، نەزەر کەن لە بەزمی ئەم شەوا ڕۆژێ دیارە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: من ڕۆژڕەشم و فەرقی نییە ڕۆژی من لە شەو من ڕۆژڕەشم و فەرقی نییە ڕۆژی من لە شەو سەد ڕۆژ ئەگەر هەڵێ لە سەرم، ڕۆژم هەر شەوە ++++++++++++++++++++++