شاعیر: مەحوی کتێب: چوار میسراعی سەرناو: ئاوی عەینم ڕوزابە چونکە نەما ئاوی عەینم ڕوزابە چونکە نەما إنّ عینی تسکُبان دما نەشئە بەخشێک لێوی مەیگوونت هەر بە ناوی مەسیحی خستە سەما ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەو دەووت بابەی کە خەڵقی ناوی نابەن بێ جەناب ئەو دەووت بابەی کە خەڵقی ناوی نابەن بێ جەناب ئەسڵ و فەسڵی گەر بزانی، واجبە لێی ئیجتیناب ئەکدەشی خینزیر و سەگ مەعجوونی بەنگ و خەندەریس داکی دایە ڕێزباری بابی بابیی قەحبەباب ++++++++++++++++++++++ سەرناو: حەرامە وا بەرن ناوی لەبی مەیگوونی تۆ ئەحباب حەرامە وا بەرن ناوی لەبی مەیگوونی تۆ ئەحباب نەکەن تا شوستوشۆ سەد دەفعە لێو و دەم بە بادەی ناب مەپرسن بۆ چی ئیمشەو زوڵفەکەی جانانە پڕ تابە هەر ئەو زوڵفە نەبوو ئەمڕۆکە کردی عالەمێ بێ تاب ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دەمێ بە ویسعەتی کورسی کەرەم کە پێم ئەی ڕەب دەمێ بە ویسعەتی کورسی کەرەم کە پێم ئەی ڕەب! زوبانی پێوە ڕوابێ بە قەد هەموو کەوکەب بە عومری نووحەوە تەوفیقی تۆ بکا ئیمداد لە بەحری شوکرەوە یەک قەترە بێنمە سەر لەب ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەهلی عیبرەت ماوە گەر بێ سەیری ناسر شا بکات ئەهلی عیبرەت ماوە گەر، بێ سەیری ناسر شا بکات دوو لە دوو سی کەم شەهی کرد و کشێکی ڕێ نەهات هاتی وا سەیری نەهاتی کەن کە سەد تیپان سوار پاسەوانی بوون، لەناو بەستا پیادێ کردی مات ++++++++++++++++++++++ سەرناو: از دیر مغان ئامد یارم قدحی در دست از دیر مغان ئامد یارم قدحی در دست خۆی فیتنە بوو، پیرایەی فیتنەیشی بە خۆیا بەست وا هاتەوە ئەی یاران، ئاشووبی دڵەفگاران مست از می و، می‌خواران از نرگس مستش مست ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بە تەرەف ئەم نەخۆشی بێچارەت بە تەرەف ئەم نەخۆشی بێچارەت نگهی کن به چشم بیمارت بۆیە دەتنێمە پەردەکەی چاوم کە بپوشم ز چشم اغیارت ++++++++++++++++++++++ سەرناو: تێگەیشتن مەغزە ئەم ئینسانە پۆست تێگەیشتن مەغزە، ئەم ئینسانە پۆست خۆ مەکە بێ تەجرەبە قوربانی دۆست تۆ مەڵێ یەک مەرتەبە، سەد مەرتەبە: دشمن دانا به از نادان دوست ++++++++++++++++++++++ سەرناو: شێخی هەمەوەندێکی دەدا پەند و نەسیحەت شێخی هەمەوەندێکی دەدا پەند و نەسیحەت ئەو قوڕبەسەرەی دابووە بەر فەحش و فەزیحەت خۆش هاتە جواب و وتی: تۆ حەقتە، فەقەت من قوتتاعی تەریقم، نەکوو قوتتاعی تەریقەت ++++++++++++++++++++++ سەرناو: شەوێ لەیلا بە مەجنوونی دەوت بنواڕە حاڵی خۆت شەوێ لەیلا بە مەجنوونی دەوت: بنواڕە حاڵی خۆت بە خۆڕایی کە چۆنت دا بە با عەقڵ و کەماڵی خۆت؟ جوابی دایەوە مەجنوون: ئەگەر تاقەت ببێ لەحزێ لە ناو ئاوێنەدا بنواڕەرە حوسن و جەماڵی خۆت ++++++++++++++++++++++ سەرناو: نەسیمی سوبحدەم شەبگیریێ تا ئەسکەلەی بێرووت نەسیمی سوبحدەم! شەبگیریێ تا ئەسکەلەی بێرووت بڵێ بەو ئاشنایە: بێ چرایە شامی من بێ ڕووت بە هیچ ئینسانی کامیل هیچ نییە سەربەستە و پابەند خەڵاتی عیشقە مەحوی من کە سەرقۆتینم و پێ ڕووت ++++++++++++++++++++++ سەرناو: چیە ئەم هەموو تەنتەنە و منمنت چیە ئەم هەموو تەنتەنە و منمنت ئەمەندە چیە فەخر و بەخ کردنت بە ڕۆچوونی ئاوێ دەکەی زیندەگی بە دەرچوونی بایەک دەبێ مردنت ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەو مەسخەرەی زەمانە بە شاه و وەزیری کرد ئەو مەسخەرەی زەمانە بە شاه و وەزیری کرد ئەو کەتنە قەت مەڵێ بە گەدا و فەقیری کرد کلکێکی پێوە کرد و بەرەوژووری ژووری برد تێی هەڵدەدا شەقێک و سەرەوژێری ژێری کرد ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەم ڕۆژهەڵاتە نوکتەیەکی خۆش و دڵپەزێر ئەم ڕۆژهەڵاتە نوکتەیەکی خۆش و دڵپەزێر دەرچوو لە دەم گەدایەکی میسکینی سەر بە زێر دی نوێژ ئەکا غەنی، وتی: هەر بۆ ئەمانەیە چی نوێژی سەر بە زێڕ و چ نیسکێنی سەر بە زێر ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دڵ فکری کردەوە چیە قیرم بووە بە شیر دڵ فکری کردەوە: چیە قیرم بووە بە شیر؟ پیرانی بردەوە کە جوانیمی کەوتە بیر قامەت نەمام و پشتی وەکوو مێو و ڕۆنی نەرم چەوتاوە، ڕەق هەڵاتووە، وەک چەوتە مێوی پیر ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دڵشەکەتی تیری کێم چاوی بزانێ مەگەر دڵشەکەتی تیری کێم؟ چاوی بزانێ مەگەر! توهمەتە هەر کەس بڵێم: عند جُهینه الخبر دلبەر و بێ داد و ناز، عاشق و دادی نیاز خاڵە بە ڕوومەت درا، داغە نرایە جگەر ++++++++++++++++++++++ سەرناو: زاڵمی دڵ ڕەقی ڕوو گرژی موسوڵمان ئازار زاڵمی دڵ ڕەقی ڕوو گرژی موسوڵمان ئازار هەر بە ئیزایە کە ڕەنگی بگەڕێتە ڕوخسار بەرد ئەگەر سەر نەشکێنێ، بە چی ڕوو ڕەنگین کا کە لە پێ هەڵچەقی ئەوسا ڕوخی گوڵنارییە خار ++++++++++++++++++++++ سەرناو: تەبخاڵەیەکی جوان و لە غایەت بەدەر لەزیز تەبخاڵەیەکی جوان و لە غایەت بەدەر لەزیز دەرکەوتووە بە تەب لە چەنەی دولبەری عەزیز وەک سێوی زیوی لەعل تیا تەعبیە کراو یا تۆپی گوڵ کە غونچەیەکی دەربچێ لە ڕیز ++++++++++++++++++++++ سەرناو: حەققی بە دەستە گەر ڕقی هەستێ ڕەئیسی جاف حەققی بە دەستە گەر ڕقی هەستێ ڕەئیسی جاف شەئن و شکۆهی بوو بە کەوایێکی بێ سیجاف من بم لەباتی ئەو لە ڕقانا سبەی کە وا ماهی صیامە تۆبە دەکەم دەچمە ئیعتیکاف ++++++++++++++++++++++ سەرناو: نییە بە غەیری ئەمەم هیچی تر ئومێد و ئەمەل نییە بە غەیری ئەمەم هیچی تر ئومێد و ئەمەل لە بارەگاهی جەلیلی جەلیلی عزّ و جل بە جاهی ڕۆحی محەممەد لە وانە بێ مەحوی جەمالی پێ بنوێنێ ئەوانی جاء اَجَل ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەو شەڕانی من ئومێدی ئاشتیم ئەو شەڕانی، من ئومێدی ئاشتیم پر غلط بود ئانچه ما پنداشتیم کێ لە باغی قودسی هەڵکەندم، هەر ئەو ناشتی لەم شۆرەزارەم ناشتیم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەیا مارف بەگی عالەم لە بەردەستا هەموو مەزڵووم ئەیا مارف بەگی عالەم لە بەردەستا هەموو مەزڵووم لە حەققی خۆی ئەتۆ ئەم خانەقایەت کرد ئەوا مەحرووم بە کول دنیا بە کامت بێ هەتا هەی سادە، ڕۆژی حەشر خودای ئەم عالەمە بالکل لە غوفرانت بکا مەحرووم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: وەکوو مەحروومی نۆشینی مەی ئەو لەعلی نۆشینەم وەکوو مەحروومی نۆشینی مەی ئەو لەعلی نۆشینەم، لە زەوقی چەشتنی نێشی موژەیشی بێ بەشە سینەم گەهێ دەردێ دەکا دەرمان، بە قەتڵێ گەه دەدا فەرمان منم کز غایت حرمان نه با ئانم، نه با اینم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: پەروازی جانە ڕۆینی جانانە وەرنە بۆچ پەروازی جانە، ڕۆینی جانانە، وەرنە بۆچ تۆ گۆرەوی لە پێ دەکەی و من لە دەست ئەچم هەستانت هەر قیامی قیامەت نییە، چییە بێ دەخڵی چەنگ و نەی و مەی لە مەست ئەچم! ++++++++++++++++++++++ سەرناو: هەر گفتوگۆمە کەچی هەر دەڵێم و تێ ناگەم هەر گفتوگۆمە، کەچی هەر دەڵێم و تێ ناگەم هەر جوستوجۆمە، کەچی هەر دەڕۆم و پێ ناگەم چاوم ڕوا و گۆشەی ئەو ئەبرۆوەم نەدی دڵ بوو بە بەحری علووم و لە ئەلف و بێ ناگەم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەربابی غینا ئەوەندە غەڕڕە بە زەڕن ئەربابی غینا ئەوەندە غەڕڕە بە زەڕن بێ بۆنی بەهار و دیتنی جۆ دەزەڕن ئەمیانە مەقام و بەستەیان ناشکورییە یەعنی دەوەڕن ئەگەر دەمێ بێ نەزەڕن ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەگەر لەیلا ئەگەر فەرهادە تا حەشر هەر ببن مەمنوون ئەگەر لەیلا، ئەگەر فەرهادە، تا حەشر هەر ببن مەمنوون لە یومنی عیشقە، فەیزی حوسنە، وا بەم ڕوتبە نائیل بوون دەکەن ڕەشتاڵەیێکی دەشتەکی باسی لەگەڵ شیرین دەبەن بەرد هەڵکەنێکی کێزری ناوی لەگەڵ مەجنوون ++++++++++++++++++++++ سەرناو: برینانی دەروونم چاوەکەم وەک چاومە وێران برینانی دەروونم، چاوەکەم، وەک چاومە وێران لە وێرانی مەپرسە، هەم دەر و هەم ناومە وێران بە دڵ ڕازی نەبوو ڕۆیی، لە حوجرە هەم لە بەر چاوم بە جارێ ماڵی دڵم و خۆم و هەردوو چاومە وێران ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بنووسە پیری دڵم ئەمری کرد ئیتاعەم کرد بنووسە، پیری دڵم ئەمری کرد، ئیتاعەم کرد لە ئیبتیداوە کە بەیتێ موناسبی دیوان گەدایەکی وەکوو مەحوی، قەلەندەرێکی کورد میسالی پادشەهی فورسە، ساحیبی دیوان ++++++++++++++++++++++ سەرناو: جەنابی موفتی ئەفەندی ڕشێنەیەک باران جەنابی موفتی ئەفەندی! ڕشێنەیەک باران لە دڵتی ششتەوە نەقشی مەحەببەتی یاران خەیاڵی ئێوە بە لێشاوی توند و تیژی سروشک نەچۆتەوە لە عەقیقی دڵی وەفاداران ++++++++++++++++++++++ سەرناو: لەو ساوە نووری دیدە کە چاوم بڕیوە من لەو ساوە، نووری دیدە! کە چاوم بڕیوە من بۆ هاتنت لە ڕێگە کە چاوم بڕیوە من حائیل نەما لە بەینی بەری پێت و دیدەما فەرموو کە پەردەکەی سەبەلم هەڵبڕیوە من ++++++++++++++++++++++ سەرناو: چوو ئەو فیرعەونە حیزە بۆ جەهەننەم قوڕ بە سەر هامان چوو ئەو فیرعەونە حیزە بۆ جەهەننەم، قوڕ بە سەر هامان دەبێ ئەسبابی زووتر چوونە خزمەت ئەو بدا سامان لەوانە و هەم لە ئەمسالی ئەوانە، یا ڕەبی هەر ئان جەهەننەم پڕ بکەن، جەننەت تەهی بێ بۆ موسوڵمانان ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەشکم قەتاری بەست و هەناسەم سوار بوو ئەشکم قەتاری بەست و هەناسەم سوار بوو ڕۆحم چووە بە قەسدی سەفەر کەی سوار بوو لەو سەرگرانی نازە بپرسن لە سەر چی، بۆچ بێگانە بوو لە یار و، بە بێگانە یار بوو؟ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەم پارەپەرستانە لە خۆیان کە دەچن زوو ئەم پارەپەرستانە لە خۆیان کە دەچن زوو دەخڵی نە پەلی دێوە، نە بای باڵی پەری بوو عاقلن و فەقەت فێ لەگەڵی دیتنی پارەن ماهی نەوی ئەم قەومە هیلاکی قەمەری بوو ++++++++++++++++++++++ سەرناو: شەمبە بۆ ڕاو بە یەکشەمبە بینا دانێ بە دوو شەمبە بۆ ڕاوە، بە یەکشەمبە بینا دانێ، بە دوو شەمبە ڕیحلەت کە، حەجامەت بگرە گەر سێ شەمبە بوو چوارشەمبە بۆ دەوا نۆشین و شەمبەی پێنجەمین... بۆ موناجات و دوعایە، جومعە بۆ تەزویج و شوو ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ڕەشێ بۆ کوشتنی یەک ڕوورەشێ بە دەستەوە بوو ڕەشێ، بۆ کوشتنی، یەک ڕوورەشێ بە دەستەوە بوو بە دزیەوە وتی: فتوا دە، ڕوخسەتم فەرموو وتم: کە دەردەکەوێ زوو کە ئەم غەزاکەرە تۆی بە دەستی سەوز و سپی بوونەوەی جەمال و ڕوو ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ڕۆڵە گەر حەز دەکەی بیە شا کوڕ ڕۆڵە گەر حەز دەکەی بیە شا کوڕ پەندی مەحوی لە گوێ گرە وەک دوڕ مەردی ئازادە قەت مەڕەنجێنە کلّ شیء و لا شتیمة حرّ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەهلی فەزڵ ئارام و ڕووناکی نە شەو ئەسڵا نە ڕۆژ ئەهلی فەزڵ ئارام و ڕووناکی نە شەو ئەسڵا نە ڕۆژ بۆ نییە و نابێ، کە ئەمڕۆ ڕۆژی نائەهلانە ڕۆژ فەزڵ و جەوهەر بۆتە نەقس، ئەم ئەهلە بۆیەم فەسڵ ئەکەن سەگ زوبانی دەردەکێشێ، چ بووە، چی تاوانە ڕۆژ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بە بێ بەزمی حزووری تۆ حەرامم کردووە بادە بە بێ بەزمی حزووری تۆ حەرامم کردووە بادە نە وەک بشکێ بە نەشئەی مەی خوماری دەردی بێ تۆیی لە میحنەت خانەکەی مندا، بە بێ تۆ هەر براڕۆیە کە جارێ ئێوە ناپرسن لە من بۆچی براڕۆیی! ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ڕێی خستە خەستەخانە کە یاری خوجەستە پەی ڕێی خستە خەستەخانە کە یاری خوجەستە پەی جێی چاوەزارە مەحوی! ئەم ئەسرارە دەرنەخەی سایەی هومایی دەوڵەتە کەوتۆتە سەر سەرت داوێنی هەوری ڕەحمەتە، مفتی لە دەست نەدەی ++++++++++++++++++++++ سەرناو: هەی لە ژن کەمتر موعەتتەل بۆ چی نەی ژەن لێدە نەی هەی لە ژن کەمتر! موعەتتەل بۆ چی؟ نەی ژەن! لێدە نەی ساقیا! ساقت شکێ، بەس ڕابووەستە، بێنە مەی ئەو قوڕومساخە دەڵێن پیری موغانە، پێی بڵێن پیری ئاخر شەڕ! دەری مەیخانە تا کەی دادەخەی؟ ! ++++++++++++++++++++++ سەرناو: زەمانە بەعزە کەسانێ لە پڕ کە هەڵدەبڕێ زەمانە بەعزە کەسانێ لە پڕ کە هەڵدەبڕێ ئەوەندەی هەڵدەبڕێتن هەتا لە کەل دەبڕێ بە یەک دوو کلکە بەرەو ژووری بردەوە دنیا بە تاقەنوکە شەقێکی فڕێ دەدا لە پڕێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دڵم وەک غونچە پڕ خوونی فیراقی سەبز پۆشێکە دڵم وەک غونچە پڕ خوونی فیراقی سەبز پۆشێکە وەکوو سونبول حەواسم تەفرەقەی کاکۆڵ بە دۆشێکە کە شایەد بێتەوە بۆ سەیری شینی ئەم سیابەختە بە مەرگی مەحوی ئەی نەی ناڵەیێ، وەی دەف خرۆشێ کە! ++++++++++++++++++++++ سەرناو: لە دەوری دڵمی کە دی ئەم هەموو غەم و تەعەبە لە دەوری دڵمی کە دی ئەم هەموو غەم و تەعەبە دەروونی کەیلە لە زوخاو و دەرد و تا بە لەبە وتی: ببێ دڵە! وەک تۆ خەراب و شیفتە حاڵ؟ بەڵێ هەیە لە من ئاشوفتەتر، وڵاتی بەبە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: مەحوی کە غەیری دەستی دوعا هیچی کەی نییە مەحوی کە غەیری دەستی دوعا هیچی کەی نییە مەعزوورە، پێ شکستە نەهاتۆتە تەعزیە ئەو ئەجرە گەورەیەت کە لەبەر چاوی ئەو هەیە مەجبووری کردووە کە بە سەر بێتە تەهنیە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: مەیلی تیباع و دڵ بە جنوونە و بە هارییە مەیلی تیباع و دڵ بە جنوونە و بە هارییە نەشئەی نەسیمی سوبحدەمی نەوبەهارییە بەم زارییە کە ئاتەشی بەردایە جەرگی گوڵ بولبول، مەگەر زووبانەیی دڵیە لە زارییە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: یەکێ پرسی کە پێغەمبەر لەگەڵ ئەم شەوکەت و شانە یەکێ پرسی: کە پێغەمبەر لەگەڵ ئەم شەوکەت و شانە چ موجیب موتتەسیل پڕ فیکرەت و دائیم بە ئەحزانە؟ لە پاش «ئەلف و ئەوەند» ئەم جوابە جوانەی دایەوە شەیتان ئەمەی دیوە کە ئوممەت وا ئەسیری نەفس و شەیتانە ++++++++++++++++++++++