شاعیر: مەحوی کتێب: چوار میسراعی سەرناو: هەر گفتوگۆمە کەچی هەر دەڵێم و تێ ناگەم هەر گفتوگۆمە، کەچی هەر دەڵێم و تێ ناگەم هەر جوستوجۆمە، کەچی هەر دەڕۆم و پێ ناگەم چاوم ڕوا و گۆشەی ئەو ئەبرۆوەم نەدی دڵ بوو بە بەحری علووم و لە ئەلف و بێ ناگەم ++++++++++++++++++++++