شاعیر: مەحوی کتێب: غەزەل سەرناو: لە پڕ بەردی ئەجەل لە پڕ بەردی ئەجەل بۆ شیشەیی عومرم نەوا بێ زوو فیداتم، دەست و بردێ، ساقیا، جامی شەرابێ زوو چییە دنیا، ژنێکە هەر شەوی سک پڕ بە سەد فیتنە سبەینێ زوو بە خوێنی جەرگی ئەهلی دڵ دەکا بێزوو کە دایەی خاکت ئاخر هەر دەبێ بگرێتە باوەش خۆی، بکە خاکێ بە سەر خۆتا لە قاپی بو تُرابێ زوو بە تابی عەکسی ئەو دیدارە دڵ سووتا، موزەککایە کەتانت ڕاگرە ساز و بە جیلوەی ماهتابێ زوو دەنی تەبعی بە جارێ عالەمی داگرت ئەوا مەحوی درەنگە ئیلتیجا بە بەر ڕەئیی عالی جەنابێ زوو ++++++++++++++++++++++