شاعیر: مەحوی کتێب: غەزەل سەرناو: لە ناکەس کارییا خاکم بە سەر لە ناکەس کارییا، خاکم بە سەر، ڕۆیی بە با عومرم خودا! تۆ بمژیێنە تا لە بەر قاپی کەسێ دەمرم بە زایع چوو لە ما لا یعنىیا وەقتم هەموو، یەعنی دەبێ وەقتێ لە بوالوقتێ بخوازم دا تیا بمرم ئەجەل دەورم دەدا: حازر بە! وادەی دەور و تەسلیمە منی غەفڵەتزەدە هێشتا خەریکی مەسئەلەی دەورم خەیاڵی پووچی دنیا وا دەماخ و دڵمی پێچاوە قیامەت، هەر مەگەر ڕۆژی قیامەت بێتەوە فکرم لە پێ کەوتووم و نەفسم بۆ هەوا دەشنێ وەکوو منداڵ لە بەر پیری سەرم خۆی ناگرێت و تازە پێ دەگرم چیە سووچ و گوناهی؟ بۆچی دەیکاتە جەزاخانە؟ لە قەبر هەڵکەن، هەتا ڕۆژی جەزا دەعوا چیە قەبرم سبەینێ یُحشرُ المرءە، براگەل، فرسەتە ئەمرۆ تەبەڕڕا بن لە من، با کەس نەبێ حەشری لەگەڵ حەشرم لە من نازانم ئیتر نەفسی بەدخۆ چی دەوێ مەحوی کە بەدکردار و بەدڕەفتار و بەدئەفکار و بەدتەورم مەگەر بەر مەوجی بەحری ڕەحمەتم خا وەسفی سەتتاری وەگەرنا، زەحمەتە پا بوونەوەم، نامومکینە سەترم ++++++++++++++++++++++