شاعیر: مەحوی کتێب: غەزەل سەرناو: غونچەدڵ بوونم لە حەسرەت لێوی تۆیە غونچەدڵ بوونم لە حەسرەت لێوی تۆیە، غونچەدەم! غونچەکەی تۆ مەر شیفا دا غونچەکەم، ئەی غونچەکەم! سینەچاکم وەک گوڵ و، دڵ پڕ لە خوێنم غونچەوەش بێ گوڵی ڕوخسار و غونچەیی لێوەکەت، قوربانی بەم غولغولی بولبول لە عیشقی گوڵ نەبوو لەم سوبحەدا شەعشەعەی ئەو غەبغەبە کەوتبووە سەر ئەم باغە هەم لاڵە بێ لالەی ڕوخت مەحوی، وەکوو مورغی خەمۆش مەر بە چاکی سینە وەک گوڵ شەرحی دووری کا، سەنەم ++++++++++++++++++++++