شاعیر: مەحوی کتێب: غەزەل سەرناو: دیارم دەیری عیشقە دیارم دەیری عیشقە، جێ بە سووتن بێ لە وێ دەگرم کە من مشتێ چڵ و چێوم، بە چی بم، کەڵکی کێ دەگرم! نەگەییە دامەنی دەستی دوعا، جا دەبمە خاکی ڕێی تەریقەی گۆشەگیری بەردەدەم، ئەمجارە ڕێ دەگرم کە دادی یەئسی خۆمم بردە لا، ئەم عارفە توند بوو وتی ئاخر سبەینێ جەژنە، خوێنی تۆ لە پێ دەگرم لە ڕووسووری عیبادەت لام و ڕووزەردی خەجاڵەت مام بە ناوی سێوی ناوم باغەوان و من بەهێ دەگرم لەسەرخۆ چوونە، شەیدا بوونە، قوڕ پێوانە، سووتانە هەتا مردن، مەحەببەت ئێشی زۆرە، ڕیزی لێ دەگرم چ شۆخە ئاگرم تێ بەردەدات و پێم دەڵێ: یا شێخ! بە خاشاکی دەوت شوعلە، عەسامە دەستی پێ دەگرم کە سینەی ڕێشمی بەو تێغی نازە ئەنجن ئەنجن کرد وتی: پەژموردەیە ئەم لالەزارە، ئاوی تێ دەگرم لە پاداشتی قسەی سەردا هەمە ئاه و هەناسەی گەرم کەسێ شێتانە بەردم تێ گرێ، من بەرقی تێ دەگرم شوکر هوشیارە مەحوی، تێ دەگا دنیا خەراباتە کە بەدمەستی بکا ئەهلی، خراپەی بۆچی لێ دەگرم! ++++++++++++++++++++++