شاعیر: مەحوی کتێب: غەزەل سەرناو: ئەوی دڵدار و دولبەرمە ئەوی دڵدار و دولبەرمە ئەوا دەڕوا لە بەر چاوم بە دوویا بۆ چی دڵ نەتوێتەوە نەڕوا لە بەر چاوم خەریکی حیفزی حزبُ البحرە یار، ئەڵبەت بە فکرێکە خودا حیفزی بکا، باقڵ قەدەم دێنێتە سەر چاوم بریقەی بەرقی جیلوەیی کێ جەلا بەخشی بیناییمە کە قورسی ئافتاب و مەه وەکوو تەم دێتە بەر چاوم لە کن پشکووتنی غونچەی دەمی، وەک گوڵ، سەراسەر گوێم گوڵی ڕوخساری دەرخا، نێرگس ئاسا، سەر بە سەر چاوم دەبێ حورمەت بگیرێ جێ نەزرگەی حەزرەتی یارە کە ناکا دەم بە دەم تۆفانی دەم زێر و زەبەر چاوم بە شۆخی دین و دڵمی دا بە تاراج، ئێستە وەک سۆفی بە سەبحەی ئەشکەوە هاتۆتە سەر تەرکی نەزەر چاوم سەبا کوحلی غوباری ڕێی کەسێکی پێیە دێ مەحوی بە بێ حیکمەت نییە دەفڕێ لە ئێوارێوە گەر چاوم ++++++++++++++++++++++