شاعیر: مەحوی کتێب: غەزەل سەرناو: لە کن من ئەسڵی نییە لە کن من ئەسڵی نییە و نەبووە عەیشی تەنها خۆش نیە بەهەشتی خودا هەم بە بێ ئەحیببا خۆش لە خۆم و لەو کەسە خۆشم دەوێت و خۆشی دەوێم خودایە، خۆش ببی و، تۆ ببی خودایا، خۆش لە زوڵفیا و نە ڕوو، لێوی هەر لە کارایە ئەو ئافتایە گەر ئاوا بووە، مەسیحا خۆش کەسێکی هەرزە بە مەجنوونی وت: خەلیفە کە مرد وتی: بە من چی، ئەتۆ بمرە، چاوی لەیلا خۆش! بەڵایەکە، چ بەڵا؟ خوبسی باتینی هەمدەم بە بێنی دەمیە دەکا وەقتی عەیشی من ناخۆش لە هینی بوونی ڕەقیبا وتم: کە حەیفە جنێو وتی: چ حەیفە، دڵی ئەو سەگەش ببێ با خۆش لە تۆش و بولبول و دێوانە مژدە بێ مەحوی بەهارە شێتە کە کردوویە باغ و سەحرا خۆش ++++++++++++++++++++++