شاعیر: مەحوی کتێب: غەزەل سەرناو: بۆتە موئنیس، بۆتە مەئوا، قەوم و شارێ ئەلعەیاز بۆتە موئنیس، بۆتە مەئوا، قەوم و شارێ ئەلعەیاز دێوی بێتێ، جێ بە جێ دەڕوا بە بارێ ئەلعەیاز هەر کەسێ ساتێ لەگەڵ ئەو قەومە بووبێ، تا ئەبەد، بێتەوە فکری، لە زاری دادەبارێ ئەلعەیاز ئەهلی تەزویر و فەسادن، غاسیبی ماڵی عیباد موبتەلا بن بەم بەڵایە، ئەهلی شارێ، ئەلعەیاز فیتنەجۆیی، یەک بە یەک دانە بە کوشتن، ئیشیان ڕوو بەوانە ئەغڵەبەی ئینزاری بارێ ئەلعەیاز هار و مارن، غەیری یەک یەک، یەکسەری دێو و دەدن ئیکتیفا نابێ بکەی مەحوی! بە جارێ ئەلعەیاز ++++++++++++++++++++++