شاعیر: مەحوی کتێب: غەزەل سەرناو: ئەوەندەی ئەهلی دنیان ئەهلی دنیا، تاقە ڕۆژێ گەر ئەوەندەی ئەهلی دنیان ئەهلی دنیا، تاقە ڕۆژێ گەر بە قەڕنێ من ئەوەندە ئەهلی خودا بم دەبمە پێغەمبەر بە کەم مەگرە سروشک و ئاه و ناڵەی بێنەوایانت کە سەیلی بێ ئەمانە، تیری دڵدۆزە، گولەی وەروەر چ کەس نابێ بە کەس دارم، نیە لەو بەردەرە یارم خودایا تۆ بکەی چارم، کەسێکم بێ کەس و بێ دەر چڵ و چۆکەر مەدە دەورم، خوداحافیز نەسیحەت گەر لە شەکوەی عیشق و لۆمەی عەقڵ ئەمن هەم لاڵم و هەم کەڕ زوبان و گوێ گلە و پەندی نە لێ دەبیەن، نە پێ دەبیەن عەبەس دێن و دەچن بەم جۆشە غەمماز و مەلامەتگەر لە ئیعجازی مەحەببەت چار فەسڵم جوملە بۆ جەمعە: سروشکم سوورە، ڕەنگم زەردە، لێوم وشکە، چاوم تەڕ سیاپۆشن لە داخی خەت و خاڵ و لێو و ڕوو و زوڵفت وەنەوشە و میسکی چین و ئاوی خزر و لالە و عەنبەر جگەر کون کە، خوێنی گریە بەردە، سینە هەڵبدڕە نیگاهێ کە، ببینە کاری تیر و نەشتەر و خەنجەر کە سەیری دەفتەری سەرگەشتەگان و خاکساران و سیابەختانی کردن، دی هەموو، مەحوی بوو سەردەفتەر ++++++++++++++++++++++