شاعیر: مەحوی کتێب: غەزەل سەرناو: چ خەیاڵێکە لیقا بێ بە فەناچوونی جەسەد چ خەیاڵێکە لیقا بێ بە فەناچوونی جەسەد تا پریشان نشود کار به سامان نرسد هەر دڵێ پێوە نەبێ داغ و خەتی جێ دەمی تێغ دەعویی عیشقی ببێ دەعوییە بێ مۆر و سەنەد ئەغڵەبەی تەکیە و دەرگاهی بیلادی ڕۆمم پشکنی، دی، چەلەبی هەر جەڵەبی بوو، دەدە دەد خەو ئەزانێ نیە، دەیوت: دە بنوو بێمە خەوت نێکبەختم بە وەنەوزێ بکە، ئەی بەختە مەدەد! داغی کۆنە و شەبەقی تازە لە سینەیی چاکا تێکەڵن، سەیری هەیە پڕ لە گوڵ و لالە سەبەد غەیری وەحدەت لە وجوودا نیە، کەسرەت وەهمە شادە تەکراری یەکە، مەنشەئی ئەوهامی عەدەد چاری هەر دەرد و غەمێ کردنە مردن، چ بکا نەیتوانیوە بکا چاری غەم و دەردی حەسەد هەر کەسێ چاوی کە بەو جیلوە مونەووەر بووبێ و کەسی کەی بێتە نەزەر، دیدەیی پڕ بێ لە ڕەمەد مەحویا با بەسی بێ شیرکی تەشەببوس بەم و بەو بگرە بەس دامەنی تەوحیدی هُو اللهُ احد ++++++++++++++++++++++