شاعیر: مەحوی کتێب: غەزەل سەرناو: بوومە خاکی سەری ڕێی بوومە خاکی سەری ڕێی، پێیەکی تا پێما نا وتی: سەد دەفعە بخۆ ئەی حەریکەی بێ مانا تەڵەبی ڕەحم و مروەت لە دڵی ئەهلی زەمان تەڵەبی ئاوی حەیاتە لە سەرابستانا قاتی پیاوە لە سەر ئەم ئەرزە. دەبینی مەنسوور بە سەری دارەوە. زەننوونە لە بن زیندانا لە قسێکی لەبی پشکووتووە شۆری دوو جیهان قسەیەک سەد لەکی مانا لە لکی دامانا قەسەمی گوێی بە چاوی بەچەدا پیری موغان کە لەمەولا نەبی بێ وەعز و قسەی مەولانا تۆی سەرخستووە بن خاکە، سەرەفرازیی بەر هەر لە ڕێگەی تەڵەبا بوو سەری دانا، دانا وتم: ئەو خاڵە چ بوو هەر کەڕەتێکت دەرخست وتی: داغێ بوو بە جەرگ و دڵی مەحویما نا ++++++++++++++++++++++