شاعیر: مەحوی کتێب: غەزەل سەرناو: ئەی جەمالت تووری دیدە ئەی جەمالت تووری دیدەی ئەنبیا شامی توڕڕەت سوبحی عیدی ئەولیا ئەو بەر و بوومە جەنابی تۆ تیای بەردی بۆ مە دوڕڕە، گەردی تووتیا ئاوی خزرە خاکی ئەو بەرقاپییە دڕکی ئەو بەردەرکە گوڵ، پووشی گیا ئافتابی گرتەوە، وەک کاسە، چەرخ سواڵی لەو ڕوخسارە بوو زەڕڕێ زیا ئەهلی ڕەحم و فەزڵی تۆ مەحوی دەخیل سەد کە وا نائەهلە، ڕەحمت بێ پیا ++++++++++++++++++++++