شاعیر: مەحوی کتێب: غەزەل سەرناو: جگر ز زخم تو معمور جگر ز زخم تو معمور و دل ز غم شاد ا‌ست ئەمەندە بابەتی عەیشی نەداوە بۆ شا دەست لە سینە جۆششی ناڵینە، چاوە پڕ ئەسرین ز یمن جور تو اقلیم درد ئاباد ا‌ست قوڕێ بکەم بە سەرا یا بە دادڕینی بەرۆک حەقی مەحەببەت ئەدا کەم، بدەی خودایا دەست غەنیمەتە، بە دەم و دەستی بگرە دامەنی دۆست لە دەستی خۆتی مەدە، داویە خودا تا دەست وتم: نیازمە بەر پێتی خەم سەرم، فەرمووی بە ناز و عیشوە: شەهی بۆ گەدا کە نادا دەست لە پێ حەرامە زڕەیی سیلسیلەی موقەددەسی عیشق ببێ بە شێر و مەگەر هەڵگرێ لە دنیا دەست هیلاکی دەستی حەناییتە، کوشتە بێ دەمی تێغ، ئەمن شکاریی پابەستوو و ئەتۆ با دەست بە دەستی غونچە دەمێ، دەستی دا کە بەیعەت بۆم چ ئارەزوومە، لە عیسا دەم و لە مووسا دەست بە دەستی دوو دەکەون ئەهلی، ئەر لە پێ کەوتن، بەسم نەدیوە لە دنیا، هەتا کو بڕوا دەست بڵێ بە ئەهلی حەسەد مەحویا وەکوو حافز: قبول خاطر و لطف سخن خداداد است ++++++++++++++++++++++