شاعیر: مەحوی کتێب: غەزەل سەرناو: دەپرسێ بۆچی من دەرکەوتم دەپرسێ: بۆچی من دەرکەوتم و دڵ بوو لە تۆ غایب؟ کە وەختێ ڕۆژ هەڵات، ئەڵبەت دەبێ شەونم لە خۆ غایب چ یارایە، بە بێ ئیمایی ئەبرۆ سەیری ئەو چاوە حەرامە مەیکەشی لەم مەیکەدە بێ ڕوخسەتی حاجیب دەپرسن: کیمیا؟ خدمەت بە مەرد، ئەمما بە ئیخلاسی وەگەر نا، کەم لە بووبەکری نەبوو خدمەت ئەبوو تالیب بە ناو ئێمەش ڕیجالین و ڕیجالی هُم رجالٌ هەم بە فەجری ناو دەبەن، سەد حەیف، ئەگەر سادیق ئەگەر کازیب لە عاریف عامییەک پرسی هەواڵی مەسلەخ و قەسساب بە ئەنگوشتی شەهادەی کرد ئیشارەی مەحکەمە و نائیب لە حەق بێژی بووە بەحری أنا الحق هەر قەسیدێکم لە باتی جائیزە، واجب گەڕا قەتڵم بکەن واجیب دڵە عەرشی خودا مەحوی خەجاڵەت بە لە بەر غەفڵەت کە بۆتە بوتکەدەی بێ بەڕهەمەن یا دەیری بێ ڕاهیب ++++++++++++++++++++++