شاعیر: مەحوی کتێب: غەزەل سەرناو: لە ڕۆژێ هەڵدرا ئەم کۆنە لە ڕۆژێ هەڵدرا ئەم کۆنە خەیمەی تان و پۆ شینە لە سایەیدا شەرابی بەزمی عوشرەت گریە جۆشینە دەبینی جێیەک ئەمڕۆ بەزمی عەیش و بادە نۆشینە سبەینێ زوو زەمانە وەزعی گۆڕیوە، لە نۆشینە لە کێ پرسم دڵی بۆ پڕ لە خوێنی حەسرەتە یاقووت؟ عەزاپۆشی چیە و کێیە، جلی پیرۆزە بۆ شینە! بەهارێکی کە داخۆ بێ، نەیێ، هەی بێن و شینێ کەین فەلەک هەر شینە، سەحرا شینە، کێو و لێوی جۆشینە وتم: بۆ ڕووت و پووتن و ئەو کەسانەی عاشقی ڕووتن؟ وتی: شان و شکۆهی زیندە دڵ هەر ژەندە پۆشینە سەفای سافی جوانی ڕۆی و دوردی پیری هات خومارێ ماوە بەس ئەمشەو لە بادەی بەزمی دۆشینە کوڕی بێ، تا سەر ئەم دایەی زەمانە مەمکی کەس نادا کە سەعبە شیری شەفقەت مەحویا لەم شێرە دۆشینە ++++++++++++++++++++++