شاعیر: مەحوی کتێب: غەزەل سەرناو: لە سەیری خەستەخانەی عیشق لە سەیری خەستەخانەی عیشق ئەوی سەوزەی کە وا شینە لە سەر هەر خەستە دێ یا خوێندنی یاسینە، یا شینە شەهیدی غەمزەیە بەعزێ، سەقیمی عیشوەیە جەمعێ دیارە، سەرنویشتی ئەهلی دڵ یا شینە یا سینە لە بەنگ ئەم بەنگیانە چی دەبینن، خۆ لە خۆ گۆڕان لە دنیادا مەداری عەیش و خۆشی، خۆ نەناسینە بە سەر دڵ دا لە قاپی فەیزەوە دێ نەشئە پەی دەر پەی چ غەمزەی دیدە مەخموورێکە ئەم شەو کون دەکا سینە هەناسەم دا بە ناڵە عەرزی حاڵی کەم کە تاساوە لە خوێناوی دڵ و جەرگم دەروونم کەیلە تا سینە لە عالەمدا عەلامەی سوبحی حەشر ئیمشەو بەیانی دا خودا عالم، لە چاکی ئەو بەرۆکە دەردەخا سینە مەلا تەڵقینی مەحوی دانەدا، حبل المتینی ئەو لە جێگەی زەللە زەیلی ڕەئفەتی تاها و یاسینە ++++++++++++++++++++++