شاعیر: مەحوی کتێب: غەزەل سەرناو: وەک بولبول ئەو دڵە وەک بولبول ئەو دڵە بە گوڵی ڕوو کە ڕوو دەکا، پەروانەیە زیارەتی شەمع ئارەزوو دەکا من وەسڵی ئەو بەرابەری جەننەت دەگرم و ئەو دۆزەخ بە ئاهی سینەیی من ڕوو بە ڕوو دەکا ڕیشێکی پان و تۆکی بناگوێ درێژ و لوول سۆفی لە دینی لا دە بە دیمەن لە جوو دەکا گەر عاشقی لە خوونی جگەر قوم دە، دەم مەدە مەیخوارە، خامکارە هەتا هاو و هوو دەکا دنیا بە حیلە مەیلی بە ئەبنای ئەگەر ببێ ئەم دایە ڕێزبارە بە فرزەندەی شوو دەکا ئەشکەوتی بایەکە دەمی واعز کە دێتە وەعز وەقتی سکووتی نەقشی سمێڵی لە قوو دەکا دا عەکسی جیلوە دەرنەکەوێ، نەک لە چاکییە ئەو شۆخە چاکی سینەی مەحوی ڕفوو دەکا ++++++++++++++++++++++