شاعیر: مەحوی کتێب: غەزەل سەرناو: خەتتی دەوری لێوی ئاڵت ئەی مەسیحا لام و بێ خەتتی دەوری لێوی ئاڵت ئەی مەسیحا لام و بێ هەر لە جامەی سەبز ئەچێ بۆ غەین و نوون و چیم و هێ غونچە بازاڕی نەزاکەت داری و تەنگی شکاند هەر کە زاهیر بوو لە دەوری باغی حوسنت لام و بێ لەب شەکەر تا کەی لە حەسرەت خاڵی موشکینت، دڵم... داغدار و خەستە بێ وەک لام و ئەلف و لام و هێ لالە ڕووخسارم لە سایەی ئەشکی خوێنین ڕەنگەوە چونکە ڕووسوورم لە قاپی عەین و شین و قاف و تێ عیشقت ئەی جانا منی ڕیسوایی عالەم کردووە چاکە ئینسافت ببێ بۆ ئەلف و سین و تێ و هێ ئێستە بۆ لاف و گەزاف هەر کەس دەبینی عاشقە نەک هەموو کەس جانفیدا وەک میم و حێ و واو و یێ مەحوی ئەمڕۆ زۆر نەخۆشە قەت شیفای نایێ بە هیچ گەر شیفای بێتن، بە بۆیی زوڵف و ئەو ئەگریجە دێ ++++++++++++++++++++++