شاعیر: مەحوی کتێب: غەزەل سەرناو: پیری نوفووزی کردە بەدەن پیری نوفووزی کردە بەدەن، بەسییە تەنبەڵی دەرچۆ لە خانووێ کە خەلەل گەییە تەنبەڵی قەیکردنی سوراحی ئەگەر تێ بگەی دەڵێ دڵ تێکەڵ هاتنە لەگەڵ ئەم خەڵکە تێکەڵی وا دڵ بە داغم ئەز لە ڕەقیب، ئەرسەری بڕن بۆ ئەکلی لەحمی ئەو سەگە من دەبمە حەنبەڵی تەرسا بە دینی ئەو یەدی بەیزایە بوونە جووی بۆ کوشتنم کە دەستی دەرێنا لە باخەڵی دنیا بە تەوسەوە دەمی مەرگی وتی کە ذوالقرنین دی زەلیلە، لە کن خۆت ئەتۆ کەڵی زاهید چیە، هەیە گەبەڵی ڕیش و تووکەسەر ئاگر نەبێ چ بێ سەری دەرکا لە جەنگەڵی! مەحوی، قەزا قسێکی خۆشی وت بە چاری ڕووس... دوێنێ گەماڵە گەورەکە، ئەمڕۆ یەکێ دەڵی ++++++++++++++++++++++