شاعیر: مەحوی کتێب: غەزەل سەرناو: چ خاکێ کەم بە سەرما چ خاکێ کەم بە سەرما، مامەوە تاک بە لێو ئاه و، بە چاو ئەشک و، بە سەر خاک بە دوویا وێڵم و ئەشکم دەپرسێ لە هەر دار و دیارێ أین سلماک؟ جگەر دەبڕێ، دڵ ئەڕفێنێت و دەڕوا چ بێ مروەت، چ بێ پەروا، چ بێ باک کە کوژرا، شاهی عالی جاهی عیشقە هەتا سەیدت نەکەن ناگەیتە فیتراک بە خەنجەر دڵمی لەت لەت کرد کە بێ ئۆف وتی: خۆ وا خراپ و دڵ وەها چاک! نیساری خاکی ڕێگەت جانە، فەرمووی: چه نسبت خاک را با عالم پاک گوڵاو و ئاگراوە بادە ئەمشەو تەرەبناکە مەی و ساقی غەزەبناک وتم: عیشق ئاگری گرتە وجوودم وتی: هەر بابەتی سووتانە خاشاک لە دڵدا خەڵق و خوا بوو، فایدەی چی کە دەم پڕ بێ لە ایّاک و ایّاک دەزانی جیفەیە دنیا، دە حەیفە وەکوو سەگ ئەم شەڕ و شۆڕە لە سەر لاک خودا! تۆ لاگری لەو لاکە مەحوی بە جاهی پادشاهی تەختی لولاک ++++++++++++++++++++++