شاعیر: حاجی قادر کتێب: مەسنەوی سەرناو: یا ئیلاهی بە ئایەتی مونزەل یا ئیلاهی بە ئایەتی مونزەل بە چوار یاری ئەحمەدی مورسەل بێنەوایانی موڵکی کوردستان هەر لە گاوانی تا دەگاتە شوان لە خەوی جەهل و مەستی و غەفڵەت بە خەبەر بێن بە نەغمەیی ڕەحمەت پاکی دەرچن لە کاری نابەمەحەل ڕۆمی ڕافڕێنن بۆ دەری ئەسفەل حاجییە شێعرەکانی وەک کاوە ڕۆژێ دەبییێن درەفشی هەڵداوە ++++++++++++++++++++++