شاعیر: حاجی قادر کتێب: مەسنەوی سەرناو: هەر کوردە لە بەینی کوللی میللەت هەر کوردە لە بەینی کوللی میللەت بێ بەهرە لە خوێندن و کیتابەت بێگانە بە تەرجەمەی زوبانی ئەسراری کتێبی خەڵقی زانی یەکسەر عولەما درشت و وردی نایخوێننەوە دوو حەرفی کوردی ئوستادی خەتن لە ئەم سیانە وەک دی لە زوبانی خۆی نەزانە مومکین نییە دەربچێ لە چەنگی حەتتا ڕەقەم و خەتی فەرەنگی ساحیب کوتوب و پەیامە هەر کەس ئێمە نەبێ بووینە قەومی چەرکەس کاکە ئەمە موئمینین، نە ڕووسین بۆچ کفرە زوبانمان بنووسین؟ ++++++++++++++++++++++