شاعیر: حاجی قادر کتێب: قەتعە سەرناو: ئاسمانی بێستوون وەک خوسرەوی میهری هەڵات ئاسمانی بێستوون وەک خوسرەوی میهری هەڵات هیندی شەو تێک چوو، شکا وەک موویی زەنگی لەشکری ئیتتیفاقەن ئیتتیفاقم بوو لەگەڵ نالی وەکوو تاجر و گەوهەر لەگەڵ گەوهەرفرۆش و موشتەری چەند غەزەل بوون تازەبافتی کارگاهی موشتەری تاجیر و گەوهەر مەتاع و شامی غوربەت تاجیری یەک یەکی هێنایە دەر، گەردی کەسادی لێ تەکاند دایە من فەرمووی درێغا کەس نییە سەوداگەری دەست بە دەستی خستم و هەم دایە بەر با مەجمەعم ئاسەفی من بای لە جەمعێ تۆ کە حاجی قادری ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەی سولەیمانی زەمان و شەیخولئیسلامی ئەنام ئەی سولەیمانی زەمان و شەیخولئیسلامی ئەنام قاسیدی ڕێگەی هیدایەت هودهودی دانا دەبێ من هومام و قوللەیی قافی قەناعەت جێگەمە لایقی پەیغامی ئەو پەرویزەیە عەنقا دەبێ بۆ حوزووری قادری بۆچی دەنێری ماکیان ماکیان ئەمری لە سەر شاهین لە کوێ ئیجرا دەبێ وەختی پەیغامت خورووسێکی هەزار پۆپەم هەبوو دایە بەر شەق، قاسیدێ وا بێ جەوابی وا دەبێ تا هەڵێنێ زاغی شەب تاووسی هێلکەی سوبحدەم مەزرەعەی چەرخیش لە توخمی نەجمی تا ئاوا دەبێ دانەیی خەرمانی عومری تۆ لە مینقاری ئەجەل دوورە، سەرسەوز و موتەڕڕا بێ هەتا دونیا دەبێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەی موحەممەد وەی ئەمینوددەولە ئیمڕۆ کۆیی تۆ ئەی موحەممەد وەی امین‌الدوله ئیمڕۆ کۆیی تۆ جەننەتێکە کەوتە دۆزەخ هەرچی لێی دوور کەوتەوە موددەتێکە دەربەدەر گەردی دیاری غوربەتم بەندە یادی ئاستان بووسی ئەتۆی کرد هاتەوە چونکە توحفە لازمە هەر کەس لە غوربەت بێتەوە بەم دوو فەردە من قەزای سەد گۆنە توحفەم کردەوە قاوەچی بەزمی ئەتۆ دنیایە، سینی ئاسمان ئافتابی زەرفە، فنجانی مەهە، قاوەی شەوە ئەو شەوە بۆ هەر کەسێ دونیا بکاتە ڕۆژی ڕوون شەو لە خیتتەی عومری ئەو عەنقایە دەربانی خەوە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: به‌ ته‌خمین وه‌سفی فیرده‌وس و جه‌هه‌ننه‌م بۆچ ده‌كا واعیز سەبارەت: نووسین: کەماڵ ڕەحمانی شیعرێكی 'حاجی قادری كۆیی' كه‌ له‌ دیوانه‌كه‌یدا نییه‌ ئه‌م پارچه‌ هه‌ڵبه‌سته‌ی خواره‌وه‌ هی حاجی قادری كۆییه‌ و له‌ دیوانه‌كه‌یدا نییه‌، له‌ ١٨٨٦ نووسراوه‌ته‌وه‌ و مامۆستا زه‌كی ئه‌حمه‌د هه‌ناری بۆی ناردووین: به‌ ته‌خمین وه‌سفی فیرده‌وس و جه‌هه‌ننه‌م بۆچ ده‌كا واعیز له‌ سایه‌ی وه‌سڵی هیجرانت به‌ خۆم دیتوومه‌ ده‌یزانم له‌ سڕی حیكمه‌تی چاوی گه‌یشتم باعثی ڕووحه‌ ته‌به‌سسوم ماوه‌ تێ‌ناگه‌م له‌ فه‌همی ڕه‌مزی حه‌یرانم كزه‌ی جه‌رگم فیراقم كرد له‌ تاوانم ئه‌وا مردم ده‌خیلت بم وه‌ره‌ ساتێ نه‌ماوه‌ تابی هیجرانم ئه‌بوزه‌یدی ده‌كا ڕووحم له‌گه‌ڵ ماچی ده‌مت ئه‌مما ده‌ترسم وه‌ک نیشانم دا بڵێ هیچه‌ په‌شیمانم كه‌ دوێنێ هاتی فه‌رمووت بوو نه‌هاتم مه‌سڵه‌حه‌ت وابوو ئه‌مێستا چاوه‌كه‌ی من هه‌ر ده‌فه‌رموون به‌نده‌ فه‌رمانم ئه‌گه‌ر به‌غدا شكا سه‌ددی نه‌ما داری له‌سه‌ر به‌ردی به‌ دیجله‌ ناگرێ 'حاجی' دیاره‌ جۆشی گریانم گۆڤاری هه‌تاو، ژماره‌ ٦٣،٣١ی مایسی ١٩٥٦ تێبینی: له‌ دوا چاپی دیوانه‌كه‌دا وێڕای زیادكردنی دێرێک، دێره‌كانی دیكه‌ش كه‌م تا زۆر گۆڕاون. دیاره‌ ئه‌وه‌ی تازه‌یه‌ ساڵی نووسینه‌كه‌یه‌تی له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كاندا. ++++++++++++++++++++++