شاعیر: حاجی قادر کتێب: غەزەل سەرناو: بە ڕوخ و زولفی شەو و ڕۆژی هەتا ڕۆژ و شەوە بە ڕوخ و زولفی شەو و ڕۆژی هەتا ڕۆژ و شەوە گرپەیی دەم بە دەمم دوژمنی خوێنینی خەوە فیتنەیی غەمزە و و نازی نیگەه و چاوە کە وا هات و هاوار و هەرا و گێچەڵ و تاڵان و ڕەوە دڵ لە فیکری دەهەنت هالیکی ڕێگەی عەدەمە یا موقیمی سەری زولفی تۆ وە یا ڕاهڕەوە لەگەڵ ئەم ئاهووە دێ ئەم سەگی ڕیش کۆن و نوێ دێتە سوو، دێتەوە سوێ، ڕێشێ کە کۆنەجدەوە لە بەهای موژدەیی وەسڵی قەدەمی چت بدەمێ دڵ ئەنیسی سەری کۆی دولبەرە جانیش گرەوە ++++++++++++++++++++++