شاعیر: حاجی قادر کتێب: غەزەل سەرناو: ئەگەر جورعەی ڕەقیبت لا گوڵاوە ئەگەر جورعەی ڕەقیبت لا گوڵاوە نەکەی بیخۆیەوە پیس و گڵاوە لە نەغمەی موتریب و مەی دانی ساقی برینم کەوتە سۆ، داخم کولاوە لە ڕێگەی تۆ ئەوی بێ پا و سەر بێ پلۆقەی کەوشە، فەرقی بێ کڵاوە مەڵێ نایخوێنتەوە نامەی فڵانی لە برژان و لە سووتانا کوڵاوە بە یادی کونجی تۆ حاجی وەکوو بووم لە مەعموورە، دەچێتە ناو کەلاوە ++++++++++++++++++++++