شاعیر: حاجی قادر کتێب: غەزەل سەرناو: ئەو فەلەک ڕیفعەتە هەر لەحزە نیقابێکی هەیە ئەو فەلەک ڕیفعەتە هەر لەحزە نیقابێکی هەیە کێ دەزانێ وەکوو من خانەخەرابێکی هەیە ڕاستە دڵ خەستە و بێچارە وەکوو نەرگسی تۆ نەرگسی مەستی ئەتۆ بەس نییە خوابێکی هەیە شەمعی من سەرزەنشی قەت مەکە پەروانە ئەگەر ئێستە خامۆشە، شەو ئەلبەتتە جەوابێکی هەیە شێعرەکانم کە غەریبی وەتەن و نەوسەفەرن وەرە بیخوێنەوە ئەم نوقتە سەوابێکی هەیە قەدری حاجی بگرن مەقسەدی هەر دیدەنییە وەرنە هەرچی بگری نانەک و ئابێکی هەیە! ++++++++++++++++++++++