شاعیر: حاجی قادر کتێب: غەزەل سەرناو: مەتنی کوتووبی ئەم دووە با شەرحی کرابێ مەتنی کوتوبی ئەم دووە با شەرحی کرابێ ئیشکالی ڕمووزی مەسەلەی قازیی مابێ قازی هەڕۆ سینەت سوپەری تیری قەزا بێ وەک دینی ڕەوافیز بەدەنت بێ سەر و پا بێ خۆت حاکمی ئەم مەسئەلەیەی، کەی دەبێ وا بێ پیری وەکوو تۆ ماهی هەبێ و ماکەری گابێ بێ مروەتێ بەم مروەتە قەت مروەتی نابێ سەد دەفعە کەریش هەروەکوو تۆ مروەتی گا بێ حاجی دەڵێ ئەم میسرەعە تەئریخییە قازی ئینسافی نییە، عاری چییە، مروەتی گابێ ++++++++++++++++++++++