شاعیر: حاجی قادر کتێب: غەزەل سەرناو: داغی کردم بە جەفا لالەڕوخێ، زیبایێ داغی کردم بە جەفا لالەڕوخێ، زیبایێ پیری کردم بە ستەم لامەزەبێ تەرسایێ تیژبین وەقتی ستەم، گاهی کەرەم بێ بەسەرێ لە وەفا هیچنەزانێ لە جەفا دانایێ یاری ئەغیار و بە خۆی موئمین و کافرسیفەتێ خزمی دوشمن ڕەوش و قاتیلی بێ پەروایێ ناموسوڵمان سەنەمێ، خوێنی موسوڵمان ڕێژێ سەرکەش و بەدخوو و هەم دڵشکەن و خودڕایێ قیسسەیی حاڵەتی ئەو کەشفە لە ڕۆم و عەجەما نییە وەک حاجیی بێچارە ئەبەد ڕیسوایێ ++++++++++++++++++++++