شاعیر: حاجی قادر کتێب: غەزەل سەرناو: کە هەستا قامەتی بەرزی لە فەرقی تا وەکوو ئەرزی کە هەستا قامەتی بەرزی لە فەرقی تا وەکوو ئەرزی پەرێشان زولفی سەد تەرزی بە یەک دا داڕژا و لەرزی لە دەوری تابەتا وەستا لە تەشبیهی دڵی وەستا، موعەتتەل بوو گوتی: ئێستا لە چین و پێچش و تەرزی سەدای یا حەیی دەروێشان لە ترسی زولفی پڕ چینی لە عیسا عەرسەیی گەردوون بە تەنگ هات هەروەکوو دەرزی لە سەودای زولفی پڕچینی لەنێو چینی نومایان بوو خەتا و چین و خوتەن یەکسەر گرفتار بوون لە ژێر قەرزی هەڵیدا زولفی چەوگانی کورەی خورشیدی دا بەر شەق کە دایدا چی مەلاییک بوو لە گەردوون هاتە سەر ئەرزی حەیای چوو چەتری تاووس بارەگاهی شەعشەعەی خورشید کەمەندی پیلەتەن، زنجیری داود، گورزی گوودەرزی دەقیقەک بێ سەری موویەک لە زولفی وەرگەڕێ مەودا لەگەڵ سوبحی قیامەتدا دەکا بێ تەقیە سەربەرزی مریدان مەست و سەرخۆشن لە نەشئەی بادەیی دەستی مەلایک جوملە بێ هۆشن بەنازی چاوی پڕ ڕەمزی مرادی من مریدی خالیسە خەییاتییە کاری مەلایک سوورەتە، ئاهوونیگاهە، حاجییە تەرزی ++++++++++++++++++++++