شاعیر: حاجی قادر کتێب: غەزەل سەرناو: سۆفی بە سەر و ڕیش و بە خەرقەی سەری دۆشی سۆفی بە سەر و ڕیش و بە خەرقەی سەری دۆشی چەند چێڵەگەل و بزنەگەل و مێگەلی دۆشی فەرمانی کە دا کوشتمی جەللادی نیگاهی خوونی منی بێچارە عەدوو نۆشی بە خۆشی لەو وەعدە ڕەقیبم گوتی: بێ عەهد و وەفایە مەعلووم نەبوو لەم عالەمە دا ڕاست و درۆشی تەشخیسی دەواکەم مەکە ئەی بوو عەلی سینا لەو چاوە کە بۆم بوو بە شیفای عەینی نەخۆشی ئەو چاوە وەکوو مەسئەلەیی کوحلە سەوادی شازە وەکوو نەرگس نییە بێ فەزلی برۆشی موشعیر بە وەفاتی منی مسکینی فەقیرە وا ڕووتە لە خەت بەرگی سیای ماتەمی پۆشی حاجی لە تەوافی حەجەرولئەسوەدی خاڵی گریانە سەفابەخشی نە وەک سەعی و خرۆشی ++++++++++++++++++++++