شاعیر: حاجی قادر کتێب: غەزەل سەرناو: ئەی بێ نەزیر و هەمتا هەر تۆی کە بەرقەراری ئەی بێ نەزیر و هەمتا هەر تۆی کە بەرقەراری بێ دار و بێ دیاری، بێدار و پایەداری بۆ باغی مەردی یاغی سەرمایەکەی خەزانی بۆ مەزرەعەی فەقیران سەرمایەکەی بەهاری تۆ پادشا نیشانی بۆ هەر سەوادی ئەعزەم بێ سەدر و شانشینی، بێ پەردە پەردەداری خەللاقی بێ فتووری، سوڵتانی بێ قسووری ڕەززاقی مار و مووری، ئاودێری دێمەکاری فیرووزە تەختی گەردوون مەسنووعی نەقشی تۆیە یاقووت و لەعلی ڕۆژە، ئەستێرەکان دەراری جێ و مەکانی تۆیە بێ جێ و بێ مەکانی لەیل و نەهاری تۆیە بێ لەیل و بێ نەهاری هەر ئەمری تۆ مەدارە بۆ کارووباری عالەم هەرچەندە بێ وەزیر و بێ سەدر و کاروباری سەحرانەوەردی شەوقت خورشید و ماهی تابان دوو جارییەن شەو و ڕۆژ بێ مەحمەل و عەماری مەعلوومە بۆچی حاجی مەدحت دەکا بە کوردی تا کەس نەڵێ: بە کوردی نەکراوە مەدحی باری ++++++++++++++++++++++