شاعیر: حاجی قادر کتێب: غەزەل سەرناو: پەرچەم و فێسی کەچی تۆ ئەی جوان پەرچەم و فێسی کەچی تۆ ئەی جوان تاجی کەیانە و عەلەمی کاویان من لە غەمت ڕێگەیەکم کەوتە بەر خوانی بەهەشتە و سەفەری هەفتخوان بێژەنی چاهی زەقەنی تۆیە دڵ ڕاهی نەجاتی فەلەک و ڕێسمان تیری موژەت بۆ دڵی ئەسفەندیار تیری گەزی ڕۆستەمی مازەندەران فیرقەتی تۆ لەشکری ئێرانییە سەبری منیش لەشکری توورانیان بەسیەتی سا خوێنی سیاوەش نییە جان و دڵت بردووە هەم دینمان حاجییە فیردەوسیی کورد، سا ئەتۆش گوێ وەکوو مەحموود مەدە قەولی بەدان ++++++++++++++++++++++