شاعیر: حاجی قادر کتێب: غەزەل سەرناو: وەها مەشغووڵی تۆیە جیسم و جانم وەها مەشغووڵی تۆیە جیسم و جانم بە ڕووحکێشانی خۆم زەحمەت بزانم ڕەقیب و سەگ چ لازم تا ئەمن هەم بە ڕۆژێ دەرگەوان، شەو پاسەوانم میسالی ڕۆنی زەیت و مێوی شانە وەها مەعلوومە سووتانی نیهانم پەرێشانی دڵ و جەمعی ڕەقیبە لە سەودای زولفی تۆ، سوود و زیانم بڵێن: قادر! دەڵێم: ناوم حەبیبە بە زیکری ئێوە وا فێرە زوبانم ئەوی شاعیر نەبێ کوێرە وەجاخی لە سایەی شێعرەکان بابی کوڕانم مەڵێن: بێکارە بوو حاجی لە ڕووما ئەمن پیاوم لە نێو شاری ژنانم ++++++++++++++++++++++